Mutlu Demirtaştan
06 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی نیوەی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا بۆ تۆپی پێ کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور-ەوە رێکدەخرێت، هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و پێرو رووبەڕووی یەکبوونەوە.
لە خولەکی ٣٥ی یارییەکەدا، یاریزان لوکاس پاکێتا گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەشدا، هیچکام لە هەڵبژاردەکان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی بەڕازیل کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش بەڕازیل بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت.
بڕیاریشە کاتژمێر ٠٤:٠٠ی سەرلە بەیانی سبەی هەڵبژاردنەی ئەرجەنتین رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا ببێتەوە، براوەی ئەم یارییەش دەبێتە رکابەری بەڕازیل لە یاری کۆتاییدا.