ئەنقەرە
بەپێی لێدوانێکی چاپەمەنی کە لە لایەن پارتی دیموكراتی گەلانەوە، بڵاو کراوەتەوە و تێدا بۆردمانەکانی ئیسرائیل ئیدانە کراوە کە لە حەفتی تەمووزەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و بەهۆیەوەش ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ بوونەتە قوربانی.
لە بەشێکی دیکەی ئەو لێدوانە چاپەمەنییەدا، ھەدەپە بە توندی ئیدانی کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە غەززە دەکا و داوای لە خەڵکی ئیسرائیل و خەڵکی ھەموو جیھان کردووە، لە بەرامبەر ئەو تراژدیایە نا مرۆییە بێدەنگ نەبن و لە بەرامبەر ھێرشەکانی ئیسرائیدا ھەڵوێست بنوێنن، چونکە نواندنی ھەڵوێست ئەرکێکی ئەخلاقی و وجدانییە.
بێدەنگی کۆمەڵگەی جیھانی لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەدا دەبێتە ھۆی زیاتربوونی ھێرشەکانی ئیسرائیل، بۆیە پێویستە گەلانی جیھان و کۆمەڵگەی جیھانی نەک تەنیا ئیسرائیل بەڵکو ئەو ھێز و لایەنانەیش کە لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەدا بێدەنگ بوونە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێ و پێویستە ئیسرائیل بە پەلە کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بھێنێ و ھێزە سەربازییەکانیشی لە غەزە بکێشێتەوە و کەسوکاری قوربانییانیش قەرەبوو بکاتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو لێدوانەدا، ھەدەپە داوای لە حکومەتی توركیا کردووە، ھەموو رێککەوتنە سەربازی و ئابورییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ھەڵپسێرێ و بایکۆتی پەیوەندییەکانی.