ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ له باره‌ى خستنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه مالیزیهكه، له خاكى ئوكرانیا گوتى: "سه‌رنشینانى فرۆكه مالیزیهكه چ په‌یوه‌ندیه‌كیان به قه‌یرانى ئوكرانیهوه نەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتی مالیزیا لایه‌نێك نیه، له قه‌یرانه‌كانی ئۆکرانیا ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ كه له هه‌ر شوێنێكى جیهان قه‌یرانێك سه‌ر هه‌ڵبدا، پێویسته لەسەر هەموو لایەک پێكه‌وه هه‌وڵى دۆزینەوەی رێگه‌چاره‌ى بۆ بدەین، چونكه له‌وانه‌یه كه‌سانى بێ‌تاوان ببنه قوربانى."
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها گوتی: "پێویسته لێك تێگه‌یشتن دروست بكه‌ین له نێو كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و به‌تایبه‌تى نه‌ته‌وه یهكگرتووهكاند، له باره‌ى بێسه‌روبه‌رى ئه‌و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى كه ئێستا هه‌یه."
داودئۆغلو زیادیشی کرد کە "نه‌بوونى رۆڵى ئاكتیڤى" نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له قه‌یرانى ئوكرانیا و سوریا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بیركردنه‌وه‌ى جیهان وه‌ك سه‌رده‌مى شه‌رى سارد. ئەمەش وای کردووە زیانی هەبێ بۆ رووداوکان.