هه‌ولێر
بڕیار وایه سبه‌ینێ 19-7-2014 سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان جه‌لال تاڵه‌بانى دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ری بۆ كرا، به‌رێگه‌ی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
له‌م باره‌وه ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئارێز عەبدوڵڵا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوای باشتربوونی رەوشی تەندروستی سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى، سبەی شەممە لە رێگای فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی دەگەرێتەوە هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش رێورەسمی تایبەتی پێشوازیكردن ئاماده كراوه."
ئارێز عەبدوڵڵا هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی مام جەلال زۆر باشە، یەکەم وێستگەی گەرانەوەکەی شاری سلیمانی دەبێ و بۆ کاتی گەڕانەوەشی هەموو رێوشوێنێک گیراوەتەبەر."
هاوکات ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رایگەیاندبوو کە سبه‌ى 19-7-2014 جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆژی 17-12-2012 لە بەغدا تووشی جەڵتەی مێشك بوو، پاشان برایە ئەڵمانیا و لەوێ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكان چارەسەر بۆ كرا.
جه‌لال تاڵه‌بانى نزیكه‌ی دوو ساڵه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا بۆ چارەسەری ماوەتەوە.