Yılmaz Kazandıoğlu
03 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
ھەکاری - AA
لە ئاکامی پەلاماری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ھەکاری، سێ سەربازی تورکیا گیانیان لەدەستدا و سەربازێکیش بریندار بوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی ئەمنی وەرگیراون، ئەمڕۆ دەوربەری کاتژمێر ٦ی ئێوارە، تیرۆریستانی پەکەکە لە ناوچەی چیای باسیان لەنێو سنووری باکووری عێراقەوە بە مووشەک ھێرشیان کردووەتە سەر ئەو یەکە سەربازیانەی سوپای تورکیا کە ئاسایشی دروستکردنی رێگای نێوان گردی ئاکتوتون بایراک و ناوچەی داغلجە دەپارێزن.
لە ھێرشەکەدا سێ سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا و سەربازێکی دیکە برینداربوون.
بەمەبەستی لە چالاکی خستنی تیرۆریستان ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکەدا دەستی پێکردووە.