Yusuf Soykan Bal
06 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-هەورەتریشقە کە پێشتر لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە دانرابوو، دوو سەرباز برینداربوون و دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، یەکێکیان بەناوی خەلیل یڵدز گیانی لەدەست دا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە هاتووە؛ ''رۆژی پێنجی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-هەورەتریشقە کە پێشتر لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە دانرابوو، دوو هاوڕێی قارەمانمان برینداربوون و دەستبەجێ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و خرانە ژێر چارەسەرەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەتوانرا گیانی خەلیل یڵدز رزگار بکرێت و شەهید بوو''.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاتووە؛ ''داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ شەهیدە ئازیزەکەمان دەکەین کە ئازار و خەمێکی قووڵی لا دروست کردین و سەرەخۆشی لە خێزانە بەڕێزەکەی و سوپای تورکیا و گەلە ئازیزەکەمان دەکەین و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکەمان دەخوازین''.