Fırat Taşdemir
06 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تى فه‌رمانگه‌ى كۆچى سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا رایگه‌یاند كه له ٢٨ى تشرینى یه‌كه‌م تا ٣ى تشرینى دووه‌م، دوو هه‌زار و ١٠٦ كۆچبه‌رى نایاساییان له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات دیپۆرت كردووه‌ته‌وه.
به‌پێى ئه‌و بڵاوكراوه ڤیدیۆییه‌ى كه له هه‌ژمارى تایبه‌تى سه‌رۆكایه‌تى فه‌رمانگه‌ى كۆچ له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككاره توندانه‌ى كه له سنووره‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر، له كۆتا یه‌ك هه‌فته‌ى رابردوودا سێ هه‌زار و ٦٤٥ كۆچبه‌رى نایاسایى و له‌وه‌ته‌ى سه‌رى ساڵه‌وه تا ئێستاش ٢٤٦ هه‌زار و ١٠٧ كۆچبه‌رى نایاسایى رێگریان لێكراوه له هاتنیان بۆ توركیا.
هاوكات راگه‌یه‌ندرا كه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ى باسى لێوه ده‌كرێ، هه‌زار ٩٨٢ هاووڵاتى ئه‌فغانى، ١٤١ پاكستانى و سێ هه‌زار و ١٩٤ كۆچبه‌ر له ره‌چه‌ڵه‌كى دیكه، به كۆى گشتى پێنج هه‌زار و ٣١٧ كۆچبه‌رى نایاسایى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیاوه ده‌ستگیركراون.
هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى فه‌رمانگه‌ى كۆچ ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ى رابردوودا، كۆى گشتى دوو هه‌زار و ١٠٦ كۆچبه‌رى نایاسایى دیپۆرتكراونهتهوه كه ٩٧٩یان ئه‌فغانى، ١١٦ پاكستانى و هه‌زار و ١١ كۆچبه‌ر له ره‌چه‌ڵه‌كى جیاوازى دیكه بوون.
راشگه‌یه‌ندرا كه ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌ره نایاسایانهى كه تا ئێستا له ناوه‌نده‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه ماونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته ١٨ هه‌زار و ٨٣٢ كه‌س.