Ömer Koparan,Said İbicioğlu,Levent Tok
01 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
عەزاز - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە لە ناوچەی عەفرینی سەر سنووری نێوان سووریا-تورکیا سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد گوندی عەلیکاریان کۆنترۆڵ کرد.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە، سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد گوندی عەلیکار باکووری شارەدێی بولبول سەر بە ناوچەی عەفرین-یان لە چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە پاککردووەتەوە.
لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی گوندی عەلیکاردا هێڵێکی بەرفراوان لە باکووری شارەدێی بولبول کە هەریەک لە گوندی شەنکال و دەورووبەری و ناوچەی زەهران دەگرێتەوە و پێشتر لەسەر سنووری نێوان سووریا-تورکیا کۆنترۆڵکرابوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی پاککرایەوە.
لە میانی ١٢یەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا لە پێنج شارەدێی عەفرین ٢٠ گوند و شەش ناوچەی نیشتەجێبوون کە یەکێکیان گوندە و حەوت چیا و گردی ستراتیجیی کە کۆی گشتییان دەکاتە ٢٧ ناوچە، کۆنترۆڵکراون.