Metin Tokgöz,Ramal Abdullah Mahmood
01 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
ئیستانبوڵ – AA
پاسێک کە لە ناوچەی ئوسکوداری شاری ئیستانبوڵ کە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو بەناو ئاپۆرەی ئەو کەسانە کەوت کە لە وێستگەکە چاوەڕێیان دەکرد و لە ئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان دوای ئەوەی پاسێکی تایبەت لە شەقامی دکتۆر ئەیوب ئاکسۆی خۆی کێشا بە پاسێکی شارەوانی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو و بەناو ئاپۆرەی ئەو کەسانە کەوت کە لە وێستگەکە چاوەڕیی هاتنی پاسیان دەکرد.
لە ئاکامدا سێ هاووڵاتییانی گیانیان لەدەستدا و بریندارانیش گەیەنرانە نەخۆشخانەکانی دەورووبەر.
لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستی پێکردووە.