Savaş Güler
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
كۆنیا - AA
گومانلێكراوی كوشتنی حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی شاری كۆنیا به چه‌ك، مه‌همه‌ت ئاڵتوون، ره‌وانه‌ی دادگا كرا.
رێكاره یاساییه‌كان له‌باره‌ی گومان‌لێكراو مه‌همه‌ت ئاڵتوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ته‌واوكرا كه دوێنێ له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له گۆڕستانێكی شارۆچكه‌ی بۆزكر قۆڵبه‌ست كرا.
گومانلێكراوه‌كه لەلایەن پۆلیسی چالاكییه تایبه‌ته‌كان و له رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا ره‌وانه‌ی دادگای كۆنیا كرا.