توركيا

دیاربەکر.. دۆزینەوەی ٧٨٢ بۆمبی سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم

Bestami Bodruk  | 05.08.2021 - نوێکردنەوە : 09.08.2021
دیاربەکر.. دۆزینەوەی ٧٨٢ بۆمبی سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم

Diyarbakir

دیاربەکر - AA

لە شوێنەواری مێژوویی ئامیدا هۆیوک لە شارۆچکەی سوور سەربە پاریزگای دیاربەکر لە میانی کارەکانی کنە و پشکنیندا، ٧٨٢ بۆمبی دەستی دۆزرانەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم (١٩١٤-١٩١٨).

ئەم شوێنەوارە لانەی چەندین شارستانییەتی وەک خووری-میتانی، ئورارتو، فارس، بیزەنتی، ئومەوی، عەباسی، سەلجوقی و ئارتوکلو بووە.

لەسەر فەرمانی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، تیمێکی زانکۆی دیجلە بە سەرۆکایەتی پ.د. عیرفان یڵدز کاری کنە و پشکنینیان لەم شوێنەوارەدا دەست پێ کردووە.

پ.د. عیرفان یڵدز لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە رۆژانە چەندین شتی چاوەڕواننەکراویان بینیوە و کۆتا جاریش لە ٢٩ی تەمووزی رابردوودا، عەمبارێکی نهێنی چەکی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانییان لەناو دیوارێکدا دۆزیوەتەوە و ٧٨٢ بۆمبیان تیایدا دەرهێناوە.

دواتر بۆمبەکان رادەستی بەڕێوبەرایەتی ئاسایش کراون بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، دوای لێکۆڵینەوەکان تەقەمەنییەکانی ناویان بەتاڵ دەکرێت و دەدرێنەوە شوێنەوارناسان تا لە مۆزەخانەکاندا نمایشی بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın