Ali Ballı
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
موغڵا – AA
ئه‌و ئاگره‌ی دارستانه‌كانی شارۆچكه‌ی میلاس سەربە پارێزگای موغڵای گرتووه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته باخچه‌ی وێستگه‌ی وزه‌ی کارۆگهرمی كهمهركۆی له گه‌ڕه‌كی یه‌نیكۆی.
ئه‌م ئاگره‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆی خێرایی باوه، تا دێت زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێر و ئامرازی تایبه‌تمه‌ند له ئاسمان و زه‌مینه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه ته‌نه‌شه نه‌ستێنێت بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون.
تیمه‌كان به به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن، ئۆتۆمبێلی ئاوی قه‌تیسكراو و تانكه‌ری ئاو، هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه له‌وه بگرن ئاگره‌كه ته‌شه‌نه بستێنێت بۆ باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی وێستگه‌كه، یه‌كه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی.
كارمه‌ندانی وێستگه‌كه له ئێواره‌ی دوێنێوە گواستراونه‌ته‌وه ناوچه‌ی ئارام، ماده سووتێنه‌ره‌كان و ئه‌و ماددانه‌ی ده‌ته‌قنه‌وه له وێستگه‌كه هێندراونه‌ته ده‌ره‌وه.
دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئۆره‌ن كه نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تر له وێستگه‌كه‌وه دوورن، به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو له ناوچه‌كه دوور ده‌كه‌ونه‌وه و له‌و میانه‌یه‌دا، زیاتر له ٣٠٠ هاووڵاتیی له رێگای كه‌شتیی رزگاركردنی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری كروایس پۆرت كران له قەزای بۆدروم.