کۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی ئەردۆغان و چیپراس
-سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەو بڕوایەدام کە تەواوی پرسەکانی نيوانمان وەک تورکیا لەگەڵ یۆنان، لەسەر بنەمای راستیی و بەشێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر دەکرێت"
Ankara
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی یۆنان ئالێکسیس چیپراس کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماریی بەڕێوەچوو، ٢ كاتژمێر و ١٥ خولهكی خایاند.
دوای کۆبوونەوەکە هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی یۆنان چیپراس، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان رێکخست.
سەرەتا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لەو بڕوایەدام کە تەواوی پرسەکانی نيوانمان وەک تورکیا لەگەڵ یۆنان، لەسەر بنەمای راستیی و بەشێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر دەکرێت".
دواتر لەبارەی پرسی رادەستکردنەوەی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی ناسراو بە فەتۆ لەلایەن یۆنانەوە، ئەردۆغان گوتی، "لهبارهی رادهستكردنهوهی كودتاچییهكانی سهر به فهتۆ، بۆچوونی خۆمان به دۆسته یۆنانییهكان راگهیاند".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "گفتوگۆمان کرد دەربارەی پرۆژەکانی دەستپێکردنی گەشتی دەریایی بۆ گواستنەوەی بار و رێبواڕ لەنێوان ئیزمیر و سیلانیک، پرۆژەی تەواوکردنی پردی دووهەمی خاڵی گومرکی ئیسپالا کیپی و دروست کردنی هيڵی ئاسنی خێرای نێوان ئیستانبوڵ و سیلانیک".
لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی دەربارەی هەنگاوەکانی یۆنان، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "چاوەڕوانیمان لە یۆنان ئەوەیە کە نەبێتە وڵاتێکی ئارام بۆ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، پەکەکە، DHKP-C پەنای بۆ بەرن".
ئەردۆغان لەبارەی یەکێتی ئەورووپاوە گوتی، "یەکێتی ئەورووپا ئەو بەرپرسیارێتیانەی لە لێکتێگەیشتنی ١٨ی ئازارەوە تایبەت بە هەڵگرتنی ڤیزا كهوته ئەستۆی، جێبەجێیان نەکرد. ئێمە چۆن بەڵێنەکانمان جێبەجێ کردووە، چاوەڕێ دەکەین کە یەکێتی ئەورووپاش بەهەمان شێوە راستگۆ بێت بەرامبەر بەڵێنەکانی".
لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی یۆنان چیپراس خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو پێشوازییەی لێی کراوەو لەبارەی پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا گوتی: "نیازمان نیە کە مەحکوم بین بە کيشەکانی ناوچەکەمان. هەوڵ دەدەین کە کێشەکانمان بە دیالۆگ چارەسەر بکەین".
دەربارەی نیازی گفتۆگی بۆ کۆتاییهێنان بە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان چیپراس گوتی "لەهەردوولاوە ئەوەم بینی کە هاوڕاین لەبارەی هەنگاونان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیجه، زیاد کردنی ئاسایش".
سەرۆکوەزیرانی یۆنان چیپراس گوتیشی: "زۆر خۆشحاڵم بە هێشتنەوەی کەناڵی پەیوەندی. لە سایەی ئەمەوە دەتوانین هەنگاوی بنیاتنەر بنێین".