Seval Ocak Adıyaman
05 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ئه‌گه‌ر له میانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌دا تیرۆریستانی منبج له‌وێ ده‌رنه‌كرێن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیی ئێمه كۆتایی دێت. بەهەمان شێوە ئەگەر بێت و له میانی چه‌ند مانگێكدا به پشتیوانی توركیا ده‌رفه‌تی ئەوە نەڕەخسێت کە خەڵکی ناوچەکە ئیدارەی خۆیان لە خۆرهەڵاتی فورات دروست بکەن و خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیمان دیسانه‌وه كۆتایی دێت. لەم دۆخەدا تورکیا ئەو بەڵێنانەی بەجێهێناوە کە بە موخاتەبەکانی داوە، بەڵام لەبەرامبەریدا هیچی وەرنەگرتووە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمان، گوتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لەوەکردەوە کە توركیا رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، یه‌كڕیزیی سیاسی و مافی چارەی خۆنووسینی گه‌لی سووریا ده‌گرێت.
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خستەسەر ئەوەش سەرڕاستانە پشتیوانیی لە قۆناغی دەستووری نوێ و هەڵبژاردنی ئازاد دەکەن و ئاماژەی بەوەکرد ئەو شوێنانەی بەڕاستیی سوورییەکان بە ئارامیی و لە دڵنیاییدا تیایدا دەژین، ئەو شوێنانەیە کە لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادایە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەکرد هاووڵاتییە سوورییەکان کە لە تورکیا دەژین دەستیان بە گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانەی سووریا کردووە کە لەژێر کۆنترۆڵی وڵاتەکەیدایە و گوتی:
"ئەو ژمارەیە تا ئێستا ٣٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. ناوچەکانی دیکە یان لەژێر کۆنترۆڵی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندان یان لەژێر ستەمی رژێمدان کە متمانە ناداتە گەلەکەی خۆی. تاکە هۆکاری دژایەتییکردنی داعش و پەکەکە/یەپەگە لە لایەن ئێمەوە، ئەوەیە کە ئەمانە رێکخراوی تیرۆریستین. جگە لەوە ئێمە حوکمی پێشوەختە بەسەر هیچ کەسێکدا نادەین کە نوێنەری راستەقینەی گەلی سووریا بێت، لەگەڵ هەمووشیاندا لە گفتوگۆی نزیکداین. لەگەڵ سەرجەم ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا کە شەرعییەتیان هەیە، ئێمە دادەنیشین و کۆدەبینەوە و هەوڵ دەدەین هاوکاریان بین".
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد ته‌نها پێشوازی له ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كه‌ن كه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت و گوتی: "خۆرهه‌ڵاتی فورات و منبج گرنگترین بابه‌تی رۆژه‌ڤی سووریامانن. لێره‌دا جارێكی دیكه بڕیاره‌كه‌مان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام دووپات ده‌كه‌مه‌وه. جگه له شێوازی ناوچه‌یه‌كی ئارام كه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت و وڵاتانی دیكه‌ش ته‌نها پشتیوانی لۆجستی بكه‌ن ناتوانین هیچ پێشنیازێكی دیكه په‌سه‌ند بكه‌ین. روون و ئاشكرایه كه هیچ ناوچه‌یه‌كی ئارام كه به‌ناو له لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه دروستكرابێت سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و خۆشگوزه‌رانی هه‌میشه‌یی تیادانه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌كی ئارامی له‌و شێوه‌یه به‌سه‌رماندا به‌نیاز خراپ ده‌زانین".
- "متمانه به ئێمه ده‌كه‌ن"
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ئێستادا توركیا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه ئه‌مریكا داوێتی. ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ده‌رچوونی یه‌په‌گه له منبج ساڵانێكه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ پێشوهچوونێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و بابه‌ته هێشتا هه‌ڵپه‌سێردراوه و هه‌تا بابه‌تی منبج وازی لێبهێنرێت ئاره‌زووه‌كانی رژێم بۆ ئه‌و ناوچه‌یه گه‌وره‌ده‌بن و گوتی: "ئێمه ئامانجمانه كه هه‌رچی زووه ئه‌وێ بكه‌وێته ده‌ست ئیداره‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه. له پاڵ خه‌باتی سیاسیی و دیپلۆماسیماندا درێژه به ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانیشمان ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێی‌داوین نه‌باته سه‌ر و هاوكار نه‌بێت له دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام كه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت ئه‌وا خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین".
- "به‌ڵێنمان به‌لێنه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئارامیمان بێ سنوور نییه"
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌باره‌ی سووریاوه چاوپێكه‌وتنی ئه‌رێنییان ئه‌نجامداوه و به‌ردوامن، به‌ڵام له چاوپێكه‌وتنه دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌كانی ئاستی خواره‌وه‌دا، هه‌مان ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستنه‌هاتووه.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه، تا ئێستا پلانێكی به‌رجه‌سته و دڵنیاكه‌ره‌وه نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م توركیا و گوتی:
"بێگومان راستگۆین له‌باره‌ی رێككهوتنهكانمانهوه. ئه‌گه‌ر له میانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌دا تیرۆرستانی منبج له‌وێ ده‌رنه‌كرێن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیی ئێمه كۆتایی دێت. به‌هه‌مان شێوه له رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه له میانی چه‌ند مانگێكدا به‌پشتگیریی توركیا حكوومه‌تی خۆیان پێكنه‌هێنن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیمان كۆتایی دێت. له‌م دۆخه‌دا توركیا پابه‌ند بووه به به‌ڵێنی خۆیه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هیچی ده‌ستنه‌كه‌وتووه. به‌واتایه‌كی دیكه، ئێمه‌ش مافی خۆمان ده‌بێت پلانی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا به‌هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی رێگای هه‌مووانه و توركیا تا كۆتایی هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێگایه‌دا داوه.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به كاریگه‌ریی پێشهاته‌كانی سووریا كرد له‌سه‌ر ئایندهی توركیا و گوتی: "كاتێك چه‌قۆ گه‌یشته سه‌ر ئێسك، بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یگرینه‌به‌ر، نه پرس به كه‌س ده‌كه‌ین، نه كه‌سیش ده‌توانێت لێپێچینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بكات، با ئه‌مه به‌م جۆره بزانن. به لیستی سزاكانیشه‌وه، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئێمه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م رێگایه ناكات. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌توانین ئه‌م هه‌ڵوێسته نیشان بده‌ین و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامی نه‌ده‌ین، شه‌هیدان و غازی و نه‌وه‌ی نوێمان، لێپێچینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن".