Enes Kaplan,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگه‌یاند "بەتوندی ئیدانەی روونکردنەوەکەی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن دەکەین کە ٢٤ی نیسانی وەک رۆژی یادکردنەوەی بەناو جینۆسایدی ئەرمەنیی، راگەیاندووە".
كاڵن راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی روونکردنەوەکەی سەرکۆماری فەڕەنسا ماکرۆن سه‌باره‌ت به رۆژی یادکردنەوەی بەناو جینۆسایدی ئەرمەنیی بڵاوكرده‌وه.
كاڵن رایگه‌یاند "بەتوندی ئیدانەی روونکردنەوەکەی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن دەکەین کە ٢٤ی نیسانی وەک رۆژی یادکردنەوەی بەناو جینۆسایدی ئەرمەنیی، راگەیاندووە. بانگه‌شه‌كانی به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی درۆیه‌كی سیاسییه كه بنه‌مای یاسایی نییه و پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر راستییه‌كان. به‌لای توركیاوه هیچ ره‌وایه‌تییه‌كی نییه. ئه‌وانه‌ی خۆیان له بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌دزنه‌وه كه له ساڵی 2005 كردی بۆ دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌شی میژوویی بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی راستییه مێژووییه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن رووداوه مێژووییه‌كان قۆرخ بكه‌ن".
كاڵن باسی له‌وه كرد كه هه‌رگیز رێگه به‌وانه ناده‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌لاڕێدانی رابردوو رق، كین و دوژمنایه‌تی بنێنه‌وه و گوتی: "هیچ كه‌س ناتوانێت توركیا به تاوانێك تۆمه‌تباربكات كه ئه‌نجامی نه‌داوه و ناتوانێت مێژوومان له‌كه‌دار بكات. ماكرۆن كه له وڵاته‌كه‌یدا كێشه‌ی هه‌یه ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی كێشه‌كان رووداوه مێژووییه‌كان بكاته بابه‌تی سیاسی. به‌كارهێنانی ئازاره‌كان وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی، تاوانی سیاسی و ئه‌خلاقییه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی هه‌موو هه‌وڵێكی نیازپاكانه بۆ روونكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی رووداوه‌كانی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م كه ئازارێكی هاوبه‌شه".