Sıtkı Yıldız,Abdullah Söylemez,Ramal Abdullah Mahmood
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2019
ئاگری – AA
له كاتێكدا نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ ٢٧ پله ژێر سفری سه‌دی كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و كاری ئاژه‌ڵداران به‌ستنی دار، كانیاو، رووباره‌كان و مانه‌وه‌ی ئه‌و مناره‌ی سه‌رما بووه‌ته هۆی به‌ستن و تهمومژگرتنی رووی ئه‌و به‌نداوه‌ی ده‌كه‌وێته ناوی دیمه‌نێكی ناوازه‌یان دروستكردووه.
ئه‌و شه‌پۆله سهرماوسۆڵە و ته‌مومژه‌ی چه‌ند رۆژێكه رووی له ئاگری كردووه جگه له ئێواران له رۆژیشدا كێشه‌ی بۆ هاتوچۆی وشكانی و ئاسمانیش دروستكردووه.
نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ ٢٧ پله ژێر سفری سه‌دی كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و كاری ئاژه‌ڵداران به‌ستنی دار، كانیاو و رووباره‌كان بوونه‌ته جێی سه‌رنجی ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی.
سه‌رنجڕاكێشترین دیمه‌ن ئه‌و مناره‌یه بوو كه به‌یانی ئه‌مڕۆ به هۆی سه‌رماوه ته‌مومژ رووی ئه‌و به‌نداوه‌ی داپۆشی كه مناره‌كه ده‌كه‌وێته ناوه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی باشچاڤوشی سه‌ربه شاری ئاگری.
ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئه‌و كه‌شه تهمومژاویهیان به ده‌رفه‌ت زانی و چوونه سه‌ر گاشه‌به‌رده‌كانی كه‌نار به‌نداوه‌كه و وێنه‌ی به‌نداوه به ته‌مومژ داپۆشراوه‌كه و منارهكهیان گرت.
ئه‌و مزگه‌وته‌ی له‌ژێر ئاوی به‌ستووی به‌نداوه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه مناره‌كه‌ی له‌نێو ته‌مومژی سه‌ر بارسته سههۆڵیهكاندا دیار نه‌ما.
مناره‌كه به بارسته سه‌هۆڵییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری و ئه‌و ته‌مومژه‌ی له ده‌وری په‌یدابووه دیمه‌نێكی جوان و دڵڕفێنی هێنایه ئارا.