Rewa Mahmut Hasan
08 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
لە رۆژی ١٦٩ەمینی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ھێزەکانی سوپای سووریای ئازاد بەپشتیوانی سوپای تورکیا، بەرزاییەکانی ستراتیژی ئەلباب-یان کۆنتڕۆڵ کرد.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە و ھێزەکانی سوپای سووریای ئازاد بەپشتیوانی سوپای تورکیا، بەرزاییەکانی ستراتیژی ئەلباب-یان کۆنتڕۆڵ کرد.
هاوکات له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆسه‌ر ئامانجه تیرۆریستییەکان درێژه‌ی هه‌یه و پێی ناوه‌ته ١٦٩همین رۆژیه‌وه، ٢٥٤ ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ناوبران کە تێیدا ٥٨ تیرۆریست كوژران. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی حه‌وت هێرشی ئاسمانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیدا له ئه‌لباب، ١٣ ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش خاپووركران.
تائێستا توانراوە ٢٢٩ گەڕەک لەسەر رووبەڕی هەزار و ٩١٠ کیلۆمەتردووجا زەوی، لەدەستی داعش رزگار بکرێت.
له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له دوێنێ شه‌وه‌وه ده‌ستی پێكردووه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌لباب، چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد به‌پشتیوانی سوپای توركیا به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد كه گرنگی ستراتیژییان هه‌یه.
ئەو هاووڵاتییانەی سووریا کە ناچاربوون وڵاتیان بەجێبهێڵن، ئارەزوو دەکەن کە بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان و ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ ئاسایشی سنوور زۆر گرنگە و هۆکارێکیشە بۆ رێگریکردن لە دروستکردنی راڕەوێک لە باشوور لەلایەن پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە-وە.