Sultan Çoğalan,Muhammet Ali Kemal
08 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "ئامانجی له‌مه‌ودوا ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە ده‌بێت. ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌دا ناكرێت، پێویسته له‌گه‌ڵ كه‌سانی دروستدا ئه‌نجام بدرێت. ئێمه ده‌توانین وه‌ك وڵاتانی هه‌رێمی و وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانێتی هێزه تایبه‌ته‌كانمان بنێرین، پێویسته وا بكه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئامانجی له‌مه‌ودوا ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە ده‌بێت و گوتی: "ئامانجی له‌مه‌ودوا ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە ده‌بێت. ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌دا ناكرێت، پێویسته له‌گه‌ڵ كه‌سانی دروستدا ئه‌نجام بدرێت. ئێمه ده‌توانین وه‌ك وڵاتانی هه‌رێمی و وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانێتی هێزه تایبه‌ته‌كانمان بنێرین، پێویسته وا بكه‌ین".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی "ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری توركیا -سعوودیە" كه ئه‌مرۆ كۆتایی هات، چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل ئه‌لجوبه‌یر، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئەنجام دا.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ شه‌و سهركۆمار ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی زۆر به‌سوودیان ئه‌نجامداوه.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له ئیراده‌ی هاوبه‌شكراوه له‌باره‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و تاودان به‌و په‌یوه‌ندییانه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌ركرده له پاڵ په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كاندا بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان، به‌تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریان تاوتوێ كرد، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌شی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرد به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه له پاڵ هه‌ڵویستی هاوبه‌ش له‌باره‌ی سووریا، عێراق و بابه‌ته‌كانی دیكه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ئامانجی هاوبه‌شه و گوتی: "له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا باسی بۆ به‌ڕێز تره‌مپ كردووه كه توركیا تا ئه‌مرۆ چۆن كاریگه‌رییانه به‌ره‌نگاری داعش بووه‌ته‌وه و چی كردووه".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد هەردوولا تاوتوێی ئەوەیان کردووە کە پێویستە لەمەودوا لەبەرەنگاربوونەوەی داعشدا چ کارێک ئەنجام بدرێت و گوتی: ''لەقۆناغی داهاتوودا سێ شاری هەستیار بۆ داعش بوونی هەیە. لەسووریا ئەلباب و رەققە و لە عێراق مووسڵ، ئەمانە شاری ستراتیژین بۆ داعش. بەمەبەستی پاککردنەوەی داعش لەو شارانە و شکست پێهێنانی ئیرادەی هاوبەشیان نیشانداوە. هەربۆیە لەماوەی داهاتوودا پێویستە ئۆپەراسیۆنی ئەلباب هەرچی زووە تەواوبکرێت. لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزە تایبەتەکانمان، سەربازەکانمان و سەربازانی سوپای سووریای ئازاد رووبەرێکی باشیان بڕیووە. ئەو هێرشە ئاسمانییانەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئەنجامیانداوە و ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیاش لەدژی داعش رۆڵیان هەبووە لە ئۆپەراسئیۆنی ئەلبابدا. ئێمە دەمانەوێت هەرچی زووە کۆتایی بەو ئۆپەراسیۆنە بهێنین''.
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی رەققەش، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ''ئامانجی دوای ئەمە بەدڵنیاییەوە ئۆپەراسیۆنی رەققەیە. پێویستە ئۆپەراسیۆنی رەققەش لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەدا نا، بەڵکو لەگەڵ لایەنە راستەکاندا ئەنجام بدرێت. هەر لەسەرەتاوە بۆچوونی سعوودیە سەبارەت بە ئۆپەراسییۆنی رەققە هەمان بۆچوونە. ئێمە وەک وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش، دەتوانین هێزە تایبەتەکانمان بنێرین، پێویستیش دەکات ئەو کارە بکەین. لەگۆڕەپانەکەشدا پێویستە لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، واتە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو، کە دەکاتە سوپای سووریای ئازاد، هاریکاریی بکەین. پێویستە لەبەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا پشت بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە نەبەستین. دەبێت متمانەیان پێنەکەین. بەپێچەوانەوە ئەوە دەبێتە هەڕەشەی زۆر جدیی لەسەر داهاتووی سووریا. وەک تورکیا و سعوودیە هەوڵماندا ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لەوە تێبگەیەنین، بەڵام بەداخەوە گوێیان لێنەگرتین. بەداخەوە هاوکاریی پەیەدە/یەپەگەیان کرد کە کە تەنها ئایدۆلۆژیایان جیاوازە و لەرووی ئامانجەوە هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ داعشدا نییە. ئەمەش بووە مایەی دڵتەنگیی ئێمە. گوتمان ئەمە کە بۆ داهاتووی سووریا هەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە. ئێمە لە هەموو شارەکان و بەگشتیی لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، لەگەڵ ئەمریکادا هاریکارین. باوەڕمان وایە لە قۆناغی داهاتوودا ئەو بەرەنگارییە کاریگەرتر دەبێت و سووریا و عێراق لە داعش پاکدەکەینەوە''.