AA
08 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رۆكی لقی شارۆچكه‌كانی ئاك پارتیدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا یڵدرم رایگه‌یاند "ئەگەر تورکیا بەپاشایەتی بەڕێوەبچوایە، ئێمەش لەبەرامبەردا داوای سیستەمی دیموکراسیمان بکردایە، دڵنیابن ئەمانە دەهاتن و دەبوونە پارێزەری شا و شاژن. ئەوانەی رێز لە پێشنیازەکانی کۆمار ناگرن، جگە لە درۆ هیچ شتێکی تریان نابێت بۆ کۆمار".
بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆماری ماوه، به‌ڵام سیستمی حكوومه‌ت واده‌كه‌ی ته‌واوبووه و چاره‌سه‌ریش سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره و، گوتی: "توركیا كێشه‌ی رژێمی نییه. دوای جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی، له‌لایه‌ن مستەفا كه‌مال ئه‌تاتورك و هاووڕێیانیهوه كۆمار راگه‌یه‌نرا و له ساڵی 1923دا، بڕیار له‌سه‌ر رژێمی توركیا درا. ناگونجێت له‌وه بگه‌ین كه پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی سهربشێوێنێت له‌وه‌ی بڵێت له هه‌ردووكیاندا كێشه‌ی رژێم هه‌یه. له بنه‌ڕه‌تدا گه‌ل هیچ ئه‌رزشێكی بۆ دانانێت. توركیا رێككه‌وتنی سیاسیی پێویستی بۆ ئه‌و چاكسازیه كردووه".
سه‌باره‌ت به‌گۆڕانکاری دەستووریی، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "جەهەپە بەهۆی ئەوەی هەوڵ نادات بەکۆشش و هێزی میللەت بێتە دەسەڵات، بۆیە دژایەتی ئەمە دەکات، لەمە تێدەگەین ئاساییە. جەهەپە بەسوود وەرگرتن لە قەیرانەکان هاتۆتە سەر دەسەڵات و لە گۆشەیەکی دەسەڵاتدا جێگەیەکی بۆخۆی کردۆتەوە. لەم سیستەمەدا ئیتر جێگەی ئەمە نابێتەوە".