Lale Köklü Karagöz
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
هاتای- AA
ساڤاش چەلیک، کوڕی داواکراو، سەرۆکی پێشووی پارتی ئاشتی و دیموکراتی و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە بازنەی مووش، دەمیر چەلیک کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هاتای دەستگیر کرا بوو، دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکان لە فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە، چووە بەردەم دادگا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە رۆژی ٢١ی تشرینی یەکەم لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای هاتای، دوو تیرۆریست لە چالاکی خراون کە یەکێکیان کوژراوە و ئەوی دیکەیان دەستگیرکراوە، دواتر دەرکەوتووە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە ساڤاش چەلیک-ی کوڕی داواکراو دەمیر چەلیک-ە کە لە ناوی لیستی خۆڵەمێشی تیرۆردایە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەلیک لە کاتی دەستگیرکردنیدا دوو تفەنگ، یەک دەمانچە و ژمارەیەکی زۆر فیشەکی پێبووە.