Enes Kaplan
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
ماڵاتيا - AA
سەركۆمارى توركيا و سەرۆكى گشتيى ئاك پارتى رەجەب تەيب ئەردۆغان، لە بارەی لێدوانە نەژادپەرستانەکانی پەرلەمانتارێکی هۆڵەندا-وە گوتى، "لە پەڕتووکی ئێمەدا فاشیزم نییە، بەڵام لە پەڕتووکی ئێوەدا هەیە. لە پەڕتووکی ئێمەدا دادپەروەری کۆمەڵایەتیی هەیە".
ئەردۆغان، بەشدارى لە حەوتەمين كۆنگرەى ئاسايى ئاك پارتى لە پارێزگاى ماڵاتيا كە لە گۆڕەپانى ئاهەنگەكانى گەورەشارەوانى ئەو شارە بەڕێوەچوو كرد و گوتارێكى پێشكەشكرد.
ئەردۆغان گوتى، "ئەو هێزانەی جیهانیان کردووەتە شوێنێکی نەگونجاو بۆ ژیان، لەبەر ئەوەی گەمەکانیانمان تێکداوە و رووە راستەقینەکەیانمان دەرخستووە، ئێمەیان کردووەتە ئامانج. هەرچییەکیان لەدەستدێت بیکەن، ئێمە لە رێگەکەمان بەردەوام دەبین".
ئەردۆغان گوتيشى، "ئەسەدی ستەمکار ئەو وڵاتانە بانگێشتی وڵاتەکەی دەکات کە پشتیوانی دەکەن، بەڵام ئێمە لە پێناو گەلێکی ستەملێکراو چووینەتە سووریا".
ئەردۆغان، جەختى لە سەركەوتنى ئۆپەراسيۆنەكانى دەرەوەى سنوورەكانى كردەوە و گوتى، "لە ئۆپەراسیۆنەکانمان دژبە تیرۆر و لە دەرەوەی سنوورەکانیشمان، هیچ کردەوەیەکمان نەبووە کە گەلەکەمان نائۆمێد بكات".
سەركۆمارى توركيا، لە بارەى گەڕانەوەى سستەمى بەرگريى ئاسمانيى S-400 بۆ رووسيا، بە ئەمريكاى گوت، "ئێمە بۆ بەدەستهێنانی F-35 هەنگاومان نا. گوتتان 'سیستمی بەرگریی S-400 بگەڕێننەوە بۆ رووسیا' ئێمە وڵاتی خێڵ نین، ئێمە تورکیاین".
ئەردۆغان، گوتيشى، "هەندێک لە ئەمریکییەکان تەلەفۆنیان بۆ ئیلهام-ی برام (سەرکۆماری ئازەربایجان) کردووە و پێیان راگەیاندووە کە 'ئێمە دەزانین کێ لە پشتی ئێوەیە. ئەردۆغان لە پشتتانە. ئێمە لە کاتی خۆیدا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنین'. تۆ نازانی لەگەڵ کێ تێکەوتووی. با درەنگ نەکەوی دەست بکە بە سزاکان".