Salih Darıcı
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
ئورفا - AA
لە شارۆچکەی سوروچ-ی سەر بە پارێزگای ئورفا ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک خۆیان بەیەکدا کێشا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئانادۆڵو کەوتون، رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی ئورفا- عەنتاب روویداوە و ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکی هێڵی بەرامبەردا.
لە ئاکامدا سەرنشینێکی ئۆتۆمبیلەکە هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.