Mazın Asad
18 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی پڕۆژە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "ڤیتۆکردنی ئەم بڕیارە لەلایەن ئەمریکاوە، دووبارە ئەوەی دەرخستووە کە ئەو وڵاتە بێلایەنی خۆی لەدەستداوە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی لەبارەی ڤیتۆکردنی ئەمریکا لە پرۆژە بڕیارێک لەمەڕ قودس بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی قودس ھیچ بنەمایەی یاسایی نەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا راگەیەندراوە کە بە نیگەرانییەوە پێشوازی لە بەکارھێنانی مافی ڤیتۆ لەوبارەیەوە دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "ئەو پرۆژە بڕیارەی بە رەچاوکرنی یاساکان و شەرعیەتی نێودەوڵەتی ئامادە کراوە کە بانگەوازی پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، ڤیتۆکردنی لە لایەن ئەمریکاوە دووبارە ئەوەی دەرخستووە کە ئەو وڵاتە بێلایەنی خۆی لەدەستداوە. تەنیابوونی ئەمریکا لە دەنگدانەکەدا نیشانەی ئەوەیە کە بڕیارەکەی قودس لە دەرەوەی یاساکانە. لەکارخستنی ئیدارەی گشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بابەتێکی لەو جۆرە کە رەنگدانەوەی لەسەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەیە لەبارەی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە، مایەی قبووڵکردن نییە".
ھەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا ھەمیشە لە لای دەوڵەت و گەلی فەڵەستین دەبێت و جەخت لەوەش کراوەتەوە کە لە گشت نێوەندە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتش لەسەر ئاستی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پشتیوانیکردنی بەرخودانی فەڵەستین و ھەوڵەکانی لەوبارەیەوە بەردەوام دەبن.