Muhammet Ali Kemal
25 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: "کۆشکی نوێی ئاسایش لە هاسداڵ بونیاد دەنێین. خوا یار بێت بەوەش دامەزراوەی ئاسایشمان لە ئیستانبوڵ کارەکانی پڕ بەرهەمتر دەبێت و دەرفەتی خزمەتگوزاری فرە رەهەند دەڕەخسێنرێت و ئێرە هەم لە روانگەی گەورەیی و هەم وەک وەڵامگۆی پێداویستییەکان دەبێتە پڕۆژەی کۆشکێکی زۆر جوان".
ئەردۆغان لەمیانی رێورەسمی رادەستکردنی ماتۆرسکیل بە هێزە ئەمنییەکان و جەندرمە لە دۆڵماباخچە، گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان رایگەیاند: "سوپاس بۆ خوا تا ئه‌مڕۆ خوێنی هیچ شه‌هیدێكمان به‌فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه. ده‌ستبه‌جێ و وه‌ك خۆی به‌رپه‌رچی تیرۆریستانمان داوه‌ته‌وه و، ده‌یده‌ینه‌وه. چووینه‌ته ناو لانهكانیانهوه. به‌رده‌وامیش ده‌بین. پێداگرین له‌سه‌ر ره‌گ و ریشه ده‌رهێنانیان و، به پشتیوانی خوا له ره‌گ و ریشه‌وه ده‌ریانده‌هێنین. چونكه هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه ئاسووده‌یی ئه‌م گه‌له تێک بدات و، یاری به شكۆی بكات. كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌م وڵاته به‌ش بكات".
جەختی لەوەشکردەوە کە هەرگیز سازش لەسەر ژمارەیەک بنەما ناکەن و گوتی: ''چین ئەوانە؟ یەک گەل، یەک ئاڵا، یەک نیشتمان، یەک دەوڵەت. ئەو چوارە گرنگی ئێجگار زۆریان هەیە بۆ ئێمە، هەرگیز سازشیان لەسەر ناکەین. نە رێگە بە دابەشکردنی گەلەکەمان دەدەین و نە دەرفەتی ئەوە دەدەین پارچە پەڕۆیەک بکرێتە هاوشانی ئاڵاکەمان، نە رێگە دەدەین نیشتمانمان دابەشبکرێت و نە دەرفەت بەوە دەدەین حکوومەت لەنێو حکوومەتدا دروستبکرێت. سوورین لەسەر ئەو بابەتانە".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: "هەرگیز سازش لەسەر ئەو بنەمایانە ناکەین، چین ئەوانە؟ یەک گەل، یەک ئاڵا، یەک نیشتمان، یەک دەوڵەت. ئەو چوارە گرنگی ئێجگار زۆریان هەیە بۆ ئێمە، هەرگیز سازشیان لەسەر ناکەین. نە رێگە بە دابەشکردنی گەلەکەمان دەدەین و نە دەرفەتی ئەوە دەدەین پارچە پەڕۆیەک بکرێتە هاوشانی ئاڵاکەمان، نە رێگە دەدەین نیشتمانمان دابەشبکرێت و نە دەرفەت بەوە دەدەین حکوومەت لەنێو حکوومەتدا دروستبکرێت. سوورین لەسەر ئەو بابەتانە".
گوتیشی: "کۆشکی نوێی ئاسایش لە هاسداڵ بونیاد دەنێین. خوا یار بێت بەوەش دامەزراوەی ئاسایشمان لە ئیستانبوڵ کارەکانی پڕ بەرهەمتر دەبێت و دەرفەتی خزمەتگوزاری فرە رەهەند دەڕەخسێنرێت و ئێرە هەم لە روانگەی گەورەیی و هەم وەک وەڵامگۆی پێداویستییەکان دەبێتە پڕۆژەی کۆشکێکی زۆر جوان".
لە کۆتایی گوتەکانیشیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "خۆشحاڵم به دووباره هێنانه‌وه‌ی سیستەمی پاسه‌وانی كه یه‌كێكه گرنگترین شێوازه‌كانی پاراستنی منداڵان و گه‌نجانمان له گهڕهكهكانماندا. له ئێستادا ژماره‌یان 20 هه‌زار ده‌بێت. به‌پێی پێویست ژماره‌كه به‌رفراوانتر زیاتر ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێت شه‌وان خه‌ڵكه‌كه‌مان له ئاسایش و ئاسوودهییدابن. چاوه‌ڕوانیم له‌و پاسه‌وانانه ئه‌وه‌یه كه ده‌ست به ئه‌رك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌جوانترین شێوه یه‌كبگرن و، ببنه چاو، گوێ و ده‌نگی ده‌وڵه‌ت و، ببنه سه‌رچاوه‌ی ئاسووده‌یی و ئارامیی".