Hüseyin Cem Dağıstanlı
09 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
لە نزیک قەزای پۆڵاتڵی ئەنقەرە پاسێک خۆی کێشاوە بە پایەی پردێکدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، پاسێک کە گەشتی نێوان ئیزمیر و ئاگری ئەنجامداوە، کاتەکانی دەمەوبەیانی لە نزیک گوندی ئۆڵوکپنار لە شەقامەکە لایداوە و خۆیکێشاوە بە پایەی پردێکدا.
دوابە دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و سەرنشینانی ناو پاسەکە کە گیریان خواردبوو ڕزگار کرد و، بریندارەکانیان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
ئەو ناوچەیەی ڕووداوەکەی تێدا ڕوويدابوو بە ڕووی هاتوچۆدا داخرا.
پارێزگاری ئەنقەرە شاهین، بڵاویکردەوە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکەش برینداربوون.