Göksel Cüneyt İğde
09 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2024
دوزجە - AA
لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگای خێرای ئانادۆڵو لە نزیک دوزجە، ٢٠ کەس برینداربوون.
ڕووداوەکە لە ئاکامی پێکدادانی پاسێک کە لە ئیستانبوڵەوە بەرەو ئەنقەرە دەچوو لەگەڵ بارهەڵگرێکدا ڕوویدا.
دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی پۆلیس، جەندرمە، ئاگرکوژێنەوە، تەندروستیی و تیمەکانی ڕێگاوبان ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لەو ڕووداوەدا ١٩ کەس لە سەرنشینانی پاسەکە کە شۆفێرەکەشیان لەنێودایە برینداربوون.
پاش چارەسەری سەرەتایی بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.