Hüseyin Burak Demirer
08 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز پێشوازی کرد لە ئەسپسوارانی نیشتمانیی تورکیا، یوسف دیکەچ و شەوال ئیلایدا تارهان کە لە ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤دا خەڵاتی زیویان بەدەستهێنا.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو کاراگۆز لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو و بەرپرسی وەشانی ئاژانسەکە، یوسف ئۆزهان پێشوازی لە یوسف دیکەچ و شەوال ئیلایدا تارهان کرد، کە لە ٣٣هەمین ئۆڵۆمپیادی هاوینەی پاریسی پایتەختی فەڕەنسادا سەرکەوتنی مێژووییان بۆ تورکیا بەدەستهێنا لە بواری ئەسپسوارییدا.
%2FWhatsApp-Image-2024-08-07-at-14.17.02.jpg)
کاراگۆز لەگەڵ وەرزشوانە نیشتمانییەکاندا گفتوگۆی کرد لە بارەی هەڵوێستی دیکەچ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا زۆر بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئاستەنگییەکانی کێبڕکێی وەرزش و چالاکییەکانی یانەی وەرزشی ئاژانسی ئانادۆڵو کە تازە دامەزراوە.
سەردار کاراگۆز باسی لەوە کرد کە ئاژانسی ئانادۆڵو پشتیوانی لە وەرزشوانان دەکات تا دەربکەون و، هیوای سەرکەوتنی بۆ دیکەچ و ئیلایدا تارهان خواست کە بوونەتە ئیلهام بۆ وەرزشوانانی گەنج.
%2FWhatsApp-Image-2024-08-07-at-14.17.02-1-.jpg)
کاراگۆز ساڵنامەی ئاژانسی ئانادۆڵو ١٩٢٣ی کردە دیاری بۆ وەرزشوانانی نیشتمانیی تورکیا دیکەچ و ئیلایدا تارهان.
%2FWhatsApp-Image-2024-08-07-at-14.17.01-1-.jpg)