Zafer Fatih Beyaz
07 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سهرۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنيیەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ڤێنیزوێلا، بابەتە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کراوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هیوای خواست هەڵبژاردنەکانی ڤێنیزوێلا ببێتە مایەی خێر و، ئاماژەی بەوە کردووە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی پرۆسەی دیالۆگی ڤێنیزوێلا و، هیوای ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ڤێنیزوێلا خواست.
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە پشتیوانی ڤێنیزوێلا بۆ فەڵەستین دژبە ستەمکاری ئیسرائیل بەرز دەنرخێنێت.