Selman Aksünger
07 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2024
لاهای - AA
تورکیا داواكاری پەیوەندیکردن بەو دۆسیە کۆمەڵکوژییەی كە لە دادگای لاهای دژ بە ئیسرائیل کراوەتەوە، پێشکەش بە دادگاکە کرد.
شاندی تورکیا کە پێکهاتووە لە باڵیۆزی تورکیا لە لاهای و لیژنەی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی وڵاتەکە، ئەمڕۆ داواكاری تورکیای بۆ پەیوەندیکردن بەو دۆسیەی کۆمەڵکوژییەی كە لە دادگای لاهای دژ بە ئیسرائیل کراوەتەوە، پێشکەش بە کارگێڕی دادگاکە کرد.
شاندەکە کە پێکهاتووە لە باڵیۆز سەلچوق ئوناڵ و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی ئاک پارتی، پرۆفیسۆر د. جونەیت یوکسەل و سەرۆکی کۆميسیۆنی هاوبەشی پەرلەمانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی ئاک پارتی، ئیسماعیل ئەمرە کارایەل و ئەندامی کۆميسیۆنی دەستوور و پەرلەمانتاری دەنیزلی، جاهیت ئۆزکان ، داواكاری تورکیای بۆ پەیوەندی کردن بەو دۆسیەی کۆمەڵکوژییەی لە دادگای لاهای دژ بە ئیسرائیل کراوەتەوە، پێشکەش کرد.
بەم شێوەیەش تورکیا لە پاش هەر یەک لە نیکاراگوا، کۆڵۆمبیا، لیبیا، مەکسیک، فەڵەستین و ئیسپانیا بووە حەوتەم وڵات کە پەیوەندی بەو دۆسیەی کۆمەڵکوژییەوە کردووە، کە لە نێوان ئەفریقای باشوور و ئیسرائیل لە دادگای لاهای هەیە.
تورکیا تا ئێستا گرنگترین وڵاتی ناوچەکەیە کە پەیوەندی کردووە بە دۆسیەکەوە.
چاوەڕوان دەکرێت دادگای لاهای ئیسرائیل و ئەفریقای باشوور کە لایەنی دۆسیەکەن سەبارەت بەو دەستپێشخەرییەی تورکیا ئاگاداربکاتەوە، کە لە چوارچێوەی ٦٣هەمین ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی دادگاکە پەیوەندی بە دۆسیەکەوە کردووە، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەو دوو وڵاتەش تێبینیەکانی خۆیان سەبارەت بە پەیوەندی کردنی تورکیا بە دۆسیەکە پێشکەش بە دادگا بکەن.