Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی كۆتاییهاتنی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی حه‌له‌ب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند کە هێشتا له شاره‌كه‌دا خه‌ڵكی سڤیل هه‌یه و گوتی: "ده‌زانین كه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌یانه‌وێت حه‌له‌ب بهجێبهێڵن. ئه‌وانه‌ی گوازراونه‌ته‌وه سڤیلن."
چاوش‌ئۆغڵو به‌مه‌به‌ستی زانیاریدان به میدیاكان له‌باره‌ی دۆخی حه‌له‌به‌وه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا.
ناوبراو رایگه‌یاند گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی حه‌له‌ب كۆتایی نه‌هاتووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌یانه‌وێت حه‌له‌ب بهجێبهێڵن.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كرد كه بڕیاره به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی سووریا له‌نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان و توركیا و رووسیادا له ئه‌ستانای پایته‌ختی كازاخستان ئه‌نجامبدرێت و رایگه‌یاند کە له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتیندا ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ كراوه.
چاوش‌ئۆغڵو لەمبارەیەوە گوتی: "له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌ركۆمارمان و پوتیندا، پوتین پێشنیازی له‌م جۆره‌ی كردووه، دیداری ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رژێمدا له‌دوای ئاگربه‌ست له وڵاتێكی سێیه‌م سوودی ده‌بێت. لهمیدیاكانماندا به‌جۆرێك ره‌نگیدایه‌وه كه سهركۆمار و پوتین كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه."
ناوبراو سه‌باره‌ت به گوند و ناحیه شیعه نشینه گه‌مارۆدراوه‌كانی حه‌له‌بیش گوتی: "پێشتر رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به چۆڵكردن یان گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ هه‌ندێك گوندی شیعه نشین و سووننه نشین ئه‌نجامدرابوو. ئه‌و رێككه‌وتنه په‌یوه‌ستبوو به‌و گوندانه‌وه. به‌ڵام دۆخی حه‌له‌ب جیاوازه. به رای من نابێت جاوازی له‌نێوان گونده شیعه نشین و سوننه نشینه‌كاندا بكرێت. فوا و كهفرهیا شیعه نشینن. زه‌به‌دانی و مه‌زایا سوننه نشینن. ئه‌مانه به‌به‌رانبه‌ر یه‌كتردا گه‌مارۆدراون. بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی بكرێت له‌نێوان ئه‌و چوار شوێنه‌دا، پێویسته گه‌مارۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت. هه‌ڵوێستی ئێمه له‌وباره‌وه روونه."