Abdullah Shukur
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ
ناسنامەی یەكێك لەو تیرۆریستانەی كە ھێرشەكەی شارۆچكەی بەشیكتاشی سەر بە پارێزگای ئیستانبوڵ-یان ئەنجامداوە، ئاشكرا كرا.
لە چوارچێوەی ئەو لێكۆڵینەوەیەی كە لە لایەن تیمەكانی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستانبوڵ بەڕێوە دەچێت، لێكۆڵینەوە لەسەر سامپڵی (دی ئێن ئەی)ـی كراوە كە لە شوێنی رووداوەكە وەرگیراوە.
لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە، دەركەوتووە كە ئەو خۆكوژەی كە لە نزیك پاركی ماچكا خۆی تەقاندووەتەوە، كەسێكە كە ناسنامەكەی سەربە پارێزگای ئورفایە و تەمەنی ٢٠ ساڵە و ناوی بوراك یاڤوزە و ناوە نھێنییەكەشی "ئەرداڵ"ە.