Ecenur Çolak,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو پیرۆزبایی له یه‌كه‌م دوو ژنه موسڵمان كه به ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردراون ئیلهان عومه‌ر و ره‌شیده تڵێب كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و دوو ژنه موسڵمانه، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان بۆ موسڵمانانی ئه‌مریكا تۆماركردووه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه پیرۆزبایی له ئیلهان عومه‌ری سۆماڵی و ره‌شیده تڵێب-ی فه‌ڵه‌ستینی كرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژێردرانیان به ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو نووسیویه‌تی، "به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان به ئه‌ندامی كۆنگرێس، پیرۆزبایی له ئیلهان عومه‌ر و ره‌شیده تڵێب ده‌كه‌م. ئه‌وان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان بۆ موسڵمانانی ئه‌مریكا تۆماركرد".