Tuğrul Çam
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ ئەنجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییهكانەوە وه‌رگیراوه، چاوش‌ئۆغڵو و پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا و كێشه‌كانی ئێستایان كردووه.
له‌په‌راوێزی 51همین كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه 3ی ئاب له سینگاپور به‌ڕێوه‌چوو، چاوش‌ئۆغڵو و پۆمپیۆ دیدارێكیان ئه‌نجامدابوو.
دوای دیداره‌كه چاوش‌ئۆغڵو گوتی، "بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌قۆناغی ئاینده‌دا، هاوڕابووین له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی نزیك".
لە بەرامبەردا مایک پۆمپیۆ رایگه‌یاندبوو، سه‌رباری ئه‌و گرژییانه‌ی به‌هۆی به‌ندكردنی قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئهنریو كریگ برونسن به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه‌وه، توركیا و ئه‌مریكا هاوبه‌شی به‌نرخی یه‌كترن.
له‌م نێوه‌نده‌دا راگه‌یه‌نرابوو، شاندێك له توركیاوه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات.
راگه‌یه‌نرابوو كه شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌دات ئۆنال دەبێت و به‌م نزیكانه سەردانی ئەمریکا دەکات.