Tuğrul Çam
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
شاندێكی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌دات ئوناڵ سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و، دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، پیشبینی ده‌كرێت ئه‌و شانده‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئوناڵ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات تاوتوێی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولات بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، له‌چوارچێوه‌ی 51ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری خۆرهه‌لاتی ئاسایا له سەنگاپوور له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كۆبوویه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاندبوو: "رێككه‌وتن له‌باره‌ی هاریكاری نزیك و كاركردنی نزیك له دیالۆگدا له قۆناغی دواتردا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".