چاوش‌ئۆغڵو: "له كڕینی S-400دا نیگه‌رانییه‌كانی ناتۆ له‌به‌رچاوگیراوه"
-وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "له كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 له رووسیا نیگه‌رانییه‌كانی ناتۆ له‌به‌رچاوگیراوه. هه‌میشه هه‌ستیارین".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌باره‌ی كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 له رووسیا نیگه‌رانییه‌كانی ناتۆ له‌به‌رچاوگیراوه و، گوتی: "هه‌میشه هه‌ستیارین".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا-پۆڵندا-رۆمانیا، چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رۆمانیا، تیۆدۆر میلیسكانو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵندا، جاسیك شاپوتۆویسز كۆنگره‌یه‌كی رۆژنه‌مه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئێمه هاوبه‌شی پرۆژه‌ی F-35ن. تا ئه‌مڕۆ له توركیادا به‌رهه‌مهێنانیمان ئه‌نجامداوه. به بڕێكی زۆر وه‌به‌رهێنانمان ئه‌نجامداوه. ئه‌و بڕه‌ی تا ئه‌مڕۆ داومانه نزیكه‌ی ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاره. تا ئێستا چوار F-35 مان راده‌ستكراوه. فڕۆكه‌وانه‌كانمان له‌وێ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی مه‌شق و راهێنان. روونكردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی هاوشێوه ده‌درێت. پێشتریش ده‌درا. كاتێ ئه‌وه ده‌ڵێین دڵناسكی نیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام له زۆر بابه‌تدا به بڕیاری كشانه‌وه‌ی سووریاشه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه له دامه‌زراوه جیاوا‌زه‌كانه‌وه دێت. له لای ئێمه هه‌موو شتێ روونه".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هۆكاری مشتومڕی ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به "سیستمی به‌رگریی S-400 كه ناچاربووین له رووسیای بكڕین و ١٠ ساڵه ناتوانین له هاوپه‌یمانانمانی بكڕین، به‌ڵام رووسیا پێشنیارێكی زۆر باشی پێداین".
گوتیشی: "شێوازی مامناوه‌ند كه‌به‌ڕێز ئیبراهیم كاڵن مه‌به‌ستی بوو ره‌نگه ئه‌وه بێت. واتا جگه له‌وه به‌كارهێنان و به‌كارنه‌هێنانی ئه‌م سیستمه یان بابه‌تی له‌وشێوه‌یه هیچ كات نه‌بۆته جێگه‌ی باس، به‌ڵام له دوواین سه‌ردانی واشنتۆنماندا داواكارییه‌كمان هه‌بوو. ` وه‌رن با لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبێت. با ناتۆشی تێدا بێت و له پسپۆڕان پێكبێت".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌و ده‌نگۆیانه كرد كه باس له‌وه ده‌كه‌ن S-400 ده‌چێته سیستمی F-35ه‌وه و ته‌كنه‌لۆجیاكه‌ی ده‌بات و، گوتی: "ئێمه ئه‌و بانگه‌شانه به دروست نازانین. به هه‌ر شاره‌زایان دوواین قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وا جووڵه‌مان كرد كه سیسته‌می به‌رگری S-400 به به‌رنامه‌كه‌شیه‌وه ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆلی ئێمه‌دا بێت. بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌دا نین كه كه‌مێك پێش ئێستا باسم كرد؟ چونكه ئه‌مڕۆ له سووریادا S-400 هه‌یه. F-35ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل چه‌ندین جار به ئاسمانی سووریادا فڕیوون. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیه راست بێ واتا خۆی له‌مێژه چووه‌ته ناو ئه‌و سیسته‌مه‌وه. به هه‌مان شێوه له باكووری نه‌رویجیش له ناو سنووره‌كاندا سیسته‌می به‌رگری S-400 رووسی هه‌یه و فڕۆكه‌ی F-35 ی نه‌رویجی له‌وێ و زۆر نزیك له‌وێ ده‌فڕن. بۆیه ئه‌و ده‌نگۆیه به راست نازانین كه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له توركیا S-400 ی رووسی هه‌بێ ده‌چێته ناو سیسته‌می F-35".
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "هێشتا بۆچوونێكی باشمان له ئه‌مریكا نه‌دیووه. ناتۆ به گه‌رمی به پیر پێشنیاره‌كه‌وه هات. ئه‌مڕۆ ئه‌و داواكارییه‌مان بۆ هاوڕێكانمان خسته روو. ئێمه ئاماده‌ی ئه‌م جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌ین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "پێویسته نیگه‌رانییه‌كانی ناتۆ له‌به‌رچاوبگرین. گوتنی ئه‌وه‌ی كه توركیا ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌به‌رچاونه‌گرتووه، راست نییه. ئێمه هه‌میشه هه‌ستیارین. هاوپه‌یمانه‌كانمان و ناتۆش پێویسته زۆر به باشی ئه‌وه تێبگه‌ن كه ئێمه به‌په‌له پێویستمان به سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی هه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌شكرد هه‌ریه‌ك له هۆڵه‌ندا، ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا مووشه‌ك هه‌ڵگره‌كانیان له سنووره‌كان كشاندووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی SAMP-T له‌گه‌ڵ EUROSAMدا رێككه‌وتنیان واژووكردووه و رایگه‌یاند: "ته‌نانه‌ت ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه كاری له پێشینه‌ی ئێمه هه‌میشه به‌لای هاوپه‌یمانه‌كانماندا بووه. ده‌مانه‌وێت له هاوپه‌یمانه‌كانمانی بكڕین به‌ڵام كه ناتوانین بیكڕین، ناچارین سه‌یری هه‌ندێك بژارده‌ی دیكه بكه‌ین. پێویسته هاوپه‌یمانه‌كانمان و ناتۆ له‌مه تێبگه‌ن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن