Tuğrul Çam
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
جیده/ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی لێدوانەکەی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو كه ئاماژه‌ی به‌وه دابوو ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێك له كه‌ناری رۆژئاوادا ده‌گرێت، رایگه‌یاند "ئه‌م لێدوانه مایه‌ی شه‌رمه. هه‌وڵێكی قێزه‌ونه بۆ ئه‌وەی له هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند ده‌نگێك زیاتر بەدەست بهێنێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له شاری جیدده رۆژئاوای سعوودیه كه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی لێدوانه‌كانی ناتانیاهو سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌كه جوولهكهنشینه نایاساییه‌كان و دۆڵی ئوردن له كه‌ناری رۆژئاوا به‌سترا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سوپاسی شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی كرد بۆ بانگهێشتكردنی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه و جارێكی دیكه به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر دامەزراوەی نه‌وتی بقێق-ی كرد به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه داگیركردنی فه‌ڵه‌ستین ژیانی له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان تێكداوه و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئومه‌ت هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كاردانه‌وه‌یان نیشان دابووایه سیاسه‌ت، هه‌ڵسوكه‌وت و پلانه بێپهڕواكانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌و خاڵه. ئیسرائیل كه به پشتیوانی چه‌ند وڵاتێك بوێری ده‌نوێنێت، به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی په‌لاماردان كه به‌ره‌و رژێمی پاكتاوی نه‌ژادیی ره‌گه‌زپه‌رست ده‌ڕوات. ئه‌م لێدوانه مایه‌ی شه‌رمه. هه‌وڵێكی قێزه‌ونه بۆ ئه‌وەی له هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند ده‌نگێك زیاتر بەدەست بهێنێت".