Kübra Kara
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسی له‌جۆری Su-35 و فڕۆكه‌ی Be-200 له‌جۆری ئاگر كوژێنه‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی فڕۆكه‌وانی، گه‌ردوونناسی و ته‌كنه‌لۆجیا(Teknofest)دا له توركیان، له‌ئاسمانی ئیستانبوڵدا نمایشێكیان ئه‌نجامدا.
فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسی له‌جۆری Su-35 كه له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن له Teknofestدا له توركیایه، به‌رله فێستیڤاڵه‌كه پڕۆڤه‌یه‌كی فڕینی ئه‌نجامدا. فڕۆكه‌كه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه فڕی و له‌ئاسمانی ئیستانبوڵدا نمایشێكی ئه‌نجامدا.
فڕۆكه‌كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 15 خولهك له‌ئاسماندا مایه‌وه و چه‌ندین جووڵه و نمایشی جۆراوجۆری ئه‌نجامدا.
فڕۆكه‌ی Be-200 له‌جۆری ئاگر كوژێنه‌وه كه یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و فڕۆكانه‌ی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن، پڕۆڤه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری له‌ئاسماندا ئه‌نجامدا.
فڕۆكه‌ی Be-200 له‌جۆری ئاگر كوژێنه‌وه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه فڕی و به‌ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ زه‌وی هه‌ڵدا وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌دا هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بدات.
Teknofest یه‌كه‌م فێستیڤاڵی توركیایه له‌بواری فڕۆكه‌وانی، گه‌ردوونناسی و ته‌كنه‌لۆجیادا له‌لایه‌ن وه‌قفی تیمی ته‌كنه‌لۆجیای توركیاوه ئه‌نجامده‌درێت و له‌ڕۆژانه‌ی 17 بۆ 22ی ئهیلوول به‌رده‌وامده‌بێت.