گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی دووه‌مین یەکەی سیسته‌می S-400 ته‌واو بوو
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی دووه‌مین یەکەی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-400 بۆ بنکەی ئاسمانی میورتەد، ته‌واو بوو.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی دووه‌مین یەکەی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-400 بۆ بنکەی ئاسمانی میورتەد، ته‌واو بوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه گرێبه‌ستی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-400 له نێوان توركیا و رووسیا له ١١ی نیسانی ٢٠١٧ واژووی له‌سه‌ر كراوه. گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی یه‌كه‌مین یەکەی سیسته‌مه‌كه‌ش له ١٢-٢٥ی ته‌مووز، ته‌واو بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌مڕۆ گواستنه‌وه‌ی پارچه‌كانی دووه‌مین یەکەی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-400 بۆ بنکەی ئاسمانی میورتەد، ته‌واو بووه كه له ٢٧ی ئابه‌وه ده‌ستیپێكردبوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی سیسته‌مه‌كه و مه‌شق و راهێنان به كارمه‌ندانی به‌كارهێنه‌ر و باس له‌وه‌ش كراوه كه پلان بۆ ئه‌وه داندراوه سیسته‌مه‌كه له نیسانی ٢٠٢٠ بخرێته گه‌ڕ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن