Sangar Hamad Azeez
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر ئیدلب دەستبەسەرداگرتنی شارەکەیە و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کارە زۆر مەترسیدارە و لە هەر دیدێکەوە لێی بڕوانیت ماڵوێرانییە.
مەولود چاوشئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی، هایکۆ ماس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
چاوشئۆغڵو لەبارەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سەر ئیدلب گوتی: "ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەستبەسەرداگرتنی ئیدلبە، ئەو کارە زۆر مەترسیدارە. لە هەر دیدێکەوە لێی بڕوانیت ماڵوێرانییە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی: "دوای ئۆپەراسیۆنەکانی سەر ئیدلب، دیدار و گفتوگۆمان لەگەڵ رووسیا ئەنجامدا. پێمان راگەیاندن کە ئەو کارەیان هەڵەیە".