Mehmet Tosun
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیادا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە سنووری قەزای بایەزید سەربە پارێزگای ئاگری و ناوچەکانی گوندەواری قەزای نسێبین سەربە پارێزگای ماردین، چوار تیرۆریست لە چالاکی خران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تویتەری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە قەزای بایەزید و قەزای نسێبین، چوار تیرۆریستی چەکدار کە بە نیازی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بوون لە چالاکی خراون.