Mazın Asad
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا و تیایدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، لووتکەی سۆچی، قەیرانی سووریا و پرسەکانی ناوچەیی کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ ئەنجام دا.
لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، لووتکەی سۆچی، قەیرانی سووریا و پرسەکانی ناوچەیی کرا.
لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە چەند کاتژمێری داھاتوو راگەیەندراوێک بڵاو دەکرێتەوە.