توركيا

پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کییەر ستارمەر

سەرکۆمار ئەردۆغان بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ستارمەر'ی ڕاگەیاند کە دۆخی مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە خاڵێکی هەستیار و ئەرکی مرۆڤایەتییە کە نەک دەنگ هەڵبڕێت بەڵکو هەڵوێست بگرێت.

Fatma Sevinç Çetin  | 04.08.2025 - نوێکردنەوە : 04.08.2025
پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کییەر ستارمەر

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کییەر ستارمەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کییەر ستارمەر، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها پرسەکانی ناوچەیی و جیهانی لەگەڵ تاوتوێ کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ستارمەر'ی ڕاگەیاند کە دۆخی مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە خاڵێکی هەستیار و ئەرکی مرۆڤایەتییە کە نەک دەنگ هەڵبڕێت بەڵکو هەڵوێست بگرێت.

سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە تورکیا بە بەردەوام هەوڵی ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەدات و پشتیوانی دەکات لە هەرچەشنە هەوڵێک بۆ ئاگربەست لەو وڵاتە.

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها بە بۆنەی هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کییەر ستارمەر لەبارەی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین، پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın