جيهان

تورکیا، یەکێتیی ئەورووپا، کۆمکاری عەرەبی و ١٦ وڵات، ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی غەززە کرد

بەیاننامەی نیویۆرک: ''هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی لە غەززە، گەمارۆدان و برسێتیی ئیدانە دەکەین؛ ئەم هێرشانە کارەساتێکی وێرانکەری مرۆیی و قەیرانی پاراستنیان لێکەوتووەتەوە''.

Can Efesoy, Büşranur Keskinkılıç, Damla Delialioğlu, Sümeyye Dilara Dinçer  | 30.07.2025 - نوێکردنەوە : 31.07.2025
تورکیا، یەکێتیی ئەورووپا، کۆمکاری عەرەبی و ١٦ وڵات، ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی غەززە کرد

Ankara

نیویۆرک/ئەنقەرە - AA

لە بەیاننامەی نیویۆرکدا کە لەلایەن تورکیا و ١٦ وڵات و هەروەها یەکێتیی ئەورووپا و کۆمکاری عەرەبییەوە بڵاوکرایەوە، ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی لە غەززە و، گەمارۆدان و برسیی کردنی شارەکە کرا و، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە هێرشەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی و وێرانکەر.

بەیاننامەی نیویۆرک کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ پرسی فەڵەستین و جێبەجێ کردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی، کە لەلایەن سەرۆکەکانی کۆنفرانسەکە و سەرۆکی گرووپەکانی کار پەسەندکرا، بڵاوکرایەوە.

تورکیا، فەڕەنسا، سعوودیە، بەڕازیل، کەنەدا، میسر، ئیندۆنێزیا، ئێرلەندا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئوردن، مەکسیک، نەرویج، قەتەر، سێنیگال، ئیسپانیا، بەریتانیا، یەکێتی ئەورووپا و کۆمکاری عەرەبی بەشدارییان لە بەیانامەکەدا کرد.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە سەرکردەکان و نوێنەران لە ساتێکی مێژوویی و چارەنووسسازدا لە پێناو ئاشتیی و ئاسایش و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆبوونەتەوە و، هاتووە: "پێشهاتەکانی ئەم دواییە زیاتر لە جاران تیشکیان خستۆتە سەر تێچووی ترسناکی مرۆیی بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتە سەختەکانی بۆ ئاشتیی و ئاسایشی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی. بەبێ ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە و گەرەنتی نێودەوڵەتی بەهێز بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی، شەڕ و پێکدادانەکان قووڵتر دەبنەوە و ئاشتیی هەرێمیی بەدەست نایەت''.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین و جێبەجێ کردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی، تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی خواستە ڕەواکانی ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بەدی بهێنرێت و، هاتووە؛ ''کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرە توندوتیژییەک و ڕۆڵی ناسەقامگیرکەری لایەنە نادەوڵەتییەکان باشترین ڕێگه یه بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرە تیرۆر و توندوتیژیەک، مسۆگەرکردنی ئاسایشی هەردوو گەلەکە و سەروەری هەردوو دەوڵەتەکە و بەدەستهێنانی ئاشتیی و خۆشگوزەرانیی و یەکخستنی هەرێمیی بەقازانجی هەموو گەلانی ناوچەکە''.

لە بەیاننامەکەدا ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل کراوە بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و، هاتووە؛ ''هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی لە غەززە، گەمارۆدان و برسێتیی ئیدانە دەکەین؛ ئەم هێرشانە کارەساتێکی وێرانکەری مرۆیی و قەیرانی پاراستنیان لێکەوتووەتەوە''.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر پشتیوانی کراوەتەوە بۆ جێبەجێ کردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی و، هاتووە؛ ''جارێکی دیکە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی نەگۆڕمان پشتڕاست دەکەینەوە بۆ جێبەجێ کردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی، کە پێشبینی دەکات هەردوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧بە قودسیشەوە، وەک دوو دەوڵەتی دیموکراسی و سەروەر، لە پاڵ یەک بە ئاشتیی و ئاسایش بژین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın