دیاربەکر
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیاربەکر بۆ باشتر کردنی پەیوەندی نێوان پۆلیس و قوتابییە منداڵەکانی دیاربەکر، چوار ھەزار و ١٦٧ منداڵی دیاربەکر بۆ پشووی جەژن بردە ئیستەنبۆڵ، ئانتالیا، قۆنیا، شانلی ئورفا، مەرسین، ترابزۆن و چاناککەلە.
بە ھاوکاری پارێزگاری دیاربەکر، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیاربەکر لە ژێر درۆشمی "جیاوازییەکانمان دەوڵەمەندیمانن و ھەر منداڵێک وەکو سەرۆک لە دایک دەبێ" بۆ بەسەربردنی کات لە وەرزی ھاویندا خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی کردبوویەوە و چوار ھەزار و ١٦٧ قوتابی سوودیان لەو خولە وەرگرت.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی دیاربەکر رەجەب گوڤەن بە AA رایگەیاند: دوای سەردانی بۆ قوتابخانەکان ھەستیان بەو پرۆژانە کردووە.
و گوتی: "لە کاتی سەردانمان بۆ قوتابخانەکان پرسیارمان ئاراستەی قوتابییەکان کرد و لێمان پرسین دەتانەوێ لە کوێ زانکۆ بخوێنن؟ زۆربەی قوتابییەکان لە وەڵامدا گوتیان لە ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە، ئانتاڵیا و ئیزمیر. بۆیە ھاوکارانمان لە سەر ئەو داواکارییە پرۆژەیەکیان ئامادە کرد و لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا چوار ھەزار و ١٦٧ قوتابییان بردە سەردانی ئەو شارانە."
رەجەب گوڤەن گوتی: "بۆ ئەوەی ھیوا و ئاواتەکانی ئەو قوتابییانە بە با نەچن و ھیوایان بە داھاتوویان گەش بێ، پرۆژەیەکی بەوجۆرەمان جێبەجێکرد. بێگومان سەردانی چاناککەلە سەردانێکی تایبەتییە و گرنگی خۆی ھەیە، دوای سەردانی چاناککلە ھیچ قوتابییەک وشە یا رستەیەکی خەراپی بەکارنەھێناوە."
رەجەب گوڤەن زیاتر گوتی: "لە چوارچێوەی پرۆژەی رۆژێک لە وڵاتی خۆم دا قوتابییەکان لەگەڵ خۆشک و برایانی پۆلیسی خۆیان سەردانی سینەما، کافتریا و شوێنە مێژووییەکانی دیاربەکر دەکەن. دەمانەوێ ٢٠ ھەزار قوتابی سوود لەو پرۆژەیە وەرگرن."