توركيا

په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ

سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام دا.

Rewa Mahmood Hasan  | 22.02.2019 - نوێکردنەوە : 23.02.2019
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام دا.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپدا باس له‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سووریا كرا و یارمه‌تیدانی پرۆسه‌كه‌ به‌ گرنگ زانرا.
هه‌روه‌ها له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك تره‌مپدا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر سوور بوون له‌ هاوبه‌شی به‌ره‌نگاریی هه‌موو جۆرێك له‌ تیرۆر.
ئه‌ردۆغان و تره‌مپ هاوڕابوون له‌باره‌ی جێبه‌جێ كردنی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سووریا به‌ ئاراسته‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان.
هه‌ردوو سه‌ركرده‌ رێکەوتن لەسەر پرسی بەھێزکردنی زیاتری پەیوەندی ئابووری و گەیاندنی قەبارەی بازرگانی بۆ ٧٥ ملیار دۆلار .


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın