Yıldız Nevin Gündoğmuş
02 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری ئێندۆنیزیا، جۆكۆ ویدۆدۆ و سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غانی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی جگه له پیرۆزباییكردنی جه‌ژن له یه‌كتر، سه‌ركرده‌كان تاوتوێی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانیان كردووه و جه‌ختیشیان له به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه.