لە جەژنی قورباندا کۆشکی ئیسحاق پاشا لە گەشتیار جمەی دێت
کۆشکی ئیسحاق پاشا دەکەوێتە شارۆچکەی بایەزید-ی سەر بە پارێزگای ئاگری و یەكێکە لە شوێنەوارە مێژووییە گرنگەکانی تورکیا کە دەکەوێتە دووری حەوت کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەکە.
Ağrı
ئاگری - AA
کۆشکی ئیسحاق پاشا دەکەوێتە شارۆچکەی بایەزید-ی سەر بە پارێزگای ئاگری و یەكێکە لە شوێنەوارە مێژووییە گرنگەکانی تورکیا کە دەکەوێتە دووری حەوت کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەکە و یەكێکە لە سەرنجڕاکێشترین نموونەکانی تەلارسازی عوسمانی.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی ئەم کۆشکە دەکەن، لە ئێستاشدا بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە کۆشکەکە لە گەشتیار جمەی دێت.
کۆشکی ئیسحاق پاشا ١١٦ ژوور، مەزار، مزگەوتی تیادایە و شورایەکی بەهێزیشی هەیە و لە لیستی میراتی کلتووری جیهانی رێکخراوی یونسکۆ-دایە.
لە ئێستاشدا لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) دا ئەو گەشتیارانەی سەردانی کۆشکەکە دەکەن، یەک یەک پشکنینی تایان بۆ ئەنجام دەدرێت و بە لەبەرچاوگرتنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی و بەکارهێنانی دەمامک مۆڵەتی چوونەژوورەوەیان پێدەدرێت.
هەروەها لە دەروازەی کۆشکەکەدا یەکەیەکی رشاندن هەیە کە گەشتیاران پێش چوونە ژوورەوە پیایدا تێپەڕدەبن و بە دەرمانی پاکژکەرەوە دەڕشێندرێن.
بورهان دەمیر یەکێکە لەو گەشتیارانەی لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی کۆشکی ئیسحاق پاشایان کردوە و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "دوای سەردانی سێرت، دیاربەکر، تەتوان و وان هاتین بۆ ئێرە. دەمانەویست سەردانی کۆشکی ئیسحاق پاشا بکەین. خوا کردیە نسیب و هاتین، شتێکی باش بوو کە هاتین و ئەم شوێنەوارە مێژووییە نایابەمان بینی، هیوادارم هەموو کەسێک بێت و ئەم شوێنەوارە ببینێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن