Yusuf Soykan Bal
03 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2020
ئیزمیر - AA
بەهۆی ئەو ئاگرەی لە دارستانێکی شارۆچکەی مەندەرێس-ی سەر بە پارێزگای ئیزمیر کەوتوەتەوە، کۆمەڵەیەکی نیشتەجێبوون سووتا کە پێشتر چۆڵکرابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە گەیشتوەتە کۆمەڵەی نیشتەجێبوونی کۆرو کە دەکەوێتە نزیک شەقامی ئۆزدەرێ ئیزمیر.

ئێوارەی دوێنی دانیشتوانی کۆمەڵەکە کە لە ۷۹ یەکەدا نیشتەجێبوون، بەهۆی مەترسی ئاگری دارستانەکەوە گوێزرانەوە بۆ شوێنێکی ئارام.