Azat Muhammet
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
دهۆک-AA
دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ لەسەر بیناى بازاڕى چەلێ لە شاری دهۆک موەلیدەیەکى کارەبا تەقیوەتەوە کە بەهۆیەوە ئاگر لە ژمارەیەک بەرمیل گازوایل لەسەر بیناى بازاڕەکە بەربووە، بەهۆیەوە ئاگرەکە پەرەی سەند و ئێستا تەواوى بازاڕەکە گڕى گرتووە بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک گیانى لە دەستداوە و ٥ کەسێکى دیکەش بریندار بوون، برینداران گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى دهۆک.
بازاڕى چەلێ بازاڕێکى گشتییە ئەو زۆرینەى ئەو دوکانانەى گڕیان گرتووە تایبەتن بە جلوبەرگ کە ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانى تەشەنەکردنى ئاگرەکە، هەرچەند ژمارەیەکى زۆر لە تیمەکانى بەرگرى شارستانى سەرگەرمى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەن، بەڵام تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، پێشبینى ئەوە دەکرێت ژمارەى قوربانیان بەرزتر بێتەوە.
هەریەکە لە بەڕێوەبەرى فەرمانگەى بەرگرى شارستانى پارێزگاى دهۆک، بێوارعەبدولعەزیز و بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک تەواوى زانیارییەکانى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو پشت راست کردەوە.