Ulaş Güven
03 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2020
هه‌كاری – AA
وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له ناوچه‌ی گۆللهرباشی له قه‌زای یوكسهكئۆڤا له پارێزگای هه‌كاری گیانله‌ده‌ستدان چوار كه‌سی لێ كه‌وته‌وه.
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كه چه‌ند كارمه‌ندێكی پهروهردهیشیان له‌نێودابوون بۆ سه‌یران روویان له ناوچه‌ی گۆللهرباشی كردبوو. به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا و كه‌وته خواره‌وه.
قایمقایمی یوكسهكئۆڤا و بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی یوكسهكئۆڤا، عوسمان دۆغره‌مه‌چی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاند: "به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له رووداوه‌كه‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه چه‌ند كارمه‌ندێكی پهروهردهیشیان له‌نێودا بوون".